١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٥٩
داعش تەوەری سەرەکی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێراق و بەریتانیا لە لەندەن

وەزیری دەرەوەی ئێراق لەمیانەی سەفەر بۆ لەندەن لەگەڵ هاوتای بەریتانیایەکەی خۆی چاوپێکەوتن و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان وتووێژی کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق لەگەڵ بوریس جانسون، هاوتای بەریتانی خۆی لە لەندەن دیداری کرد و سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی جیهان و ناوچە بەتایبەتی هەماهەنگی بۆ شەڕ بەدژی داعش لەگەڵی باس و وتووێژی کرد .

جەعفەری و جانسون  لەسەر پێویستی پێکهاتنی دادگەیەتی تایبەت بۆ سزادانی تیرۆریستانی داعش و لایەنگرانیان پێداگرییان کرد  .

دوو لایەن هەروەها  لەسەر پێویستی خرانەبەرباسی  ڕەشنووسی بریارنامەی پێکهێنانی دادگەی تایبەتی سزادانی داعش لە کوبوونەوەکانی کوگەی  گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگریان کرد.

 جەعفەری پێداگری کرد :  دەبێ لایەنگرانی تیروریزم  و ئەو کەسانەی  فتوای تەکفیری دەردەن  ڕاوەدووبنرێن.

ئێراق کەوتوەتە نێو شەڕی جیهانی بەدژی تیرۆریزم  و لە هێڵی بەرایی شەڕ بۆ بەرگری لە خۆی و بە نوێنەرایەتی لە جیهان دایە.

جانسونیش لەسەر داکۆکی هەمیشەیی وڵاتەکەی لە ئێراق لە هەموو بوارەکان پێداگری کرد و وتی : ڕەشنووسی بریارنامەیەک کە لەلایەن بەریتانیا، ئێراق، بەلژیک و ئوروگوئە دەخرێتە بەرباس دەتوانێ پێش  بە پەرەی تیرۆریزم و داکوکی وڵاتان لە تیروریستەکان بگرێ ...

کۆتایی کورتە نامە/310